zagros news agency

خەمیس خەنجەر: كشانەوەی پارتی لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە مەترسییەوە

 

سەرکردەیەکی عێراق ئاشکرای دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان حیزبێکی گەورە و کاریگەری کوردستانە، ئەگەر ئەو حیزبە بەشداریی ھەڵبژاردن نەکات، پڕۆسەی سیاسی پەکی دەکەوێت، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەڵێت، نیازی پارتی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، عێراق  دەخاتە مەترسییەوە.

خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس دەڵێت، بایكۆتكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن برایانمان لە پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاماژەدان بە كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، داهاتووی تەواوی وڵات دەخاتە مەترسییەوە، چونكە پارتی كۆڵەگەیەكی سەرەكییە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی عێراق: نرخەکانی نەوت و کێشانەوەی نەختینە کاریگەرییان لەسەر یەدەگی دراو هەبووە

یاسین

شاندی ئیمرالی گەیشتنە هەولێر و سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

یاسین

مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا جیاوازی نەکات لە پێدانی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێم

یاسین