zagros news agency

لقی زاخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بۆ سەنتەری میترۆ: ئێوە هەڵە تێگەیشتوون

 

لقی زاخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان وەڵامی سەنتەری میترۆ دەداتەوە و رای دەگەیەنێت كە هەڵە لە بڕیارەكەی ئەوان تێگەیشتوون و دەبوایە باشتر بەدواداچوونیان بۆ بابەتەكە بكردایە.

پاش ئەوەی سەنتەری میترۆ (كە بانگەشەی داكۆكیكردن لە ڕۆژنامەنووسان دەكات) راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و بانگەشەی ئەوەی كرد گوایە لە زاخۆ كاركردنی هەندێك لە پەیجەكان قەدەغە دەكرێت، لقی زاخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە راگەیاندراوێك وەڵامی دایەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە سەندیكا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنی بێسەروبەری و گەڕەلاوژێ و زۆر باشیش لەوە تێدەگات كە جیاوازیی لە نێوان تۆماركردن و مۆڵەتدا بكات و باشیش لە یاسای كاری رۆژنامەوانیی تێدەگات.

هەروەك ئەوەش ڕوون كراوەتەوە كە بۆ ڕێكخستنی كاری میدیایی، بڕیار دراوە كە هیچ كەسێك بەبێ تۆماركردن لە سەندیكا یانیش وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە مایك و ماڵپەڕی هەواڵی و زانیاری كار نەكات، ئەمەش بەو ئامانجەی كە ”وڵاتی ئێمە لە هەموو سێكتەرێكدا ڕێكخراو و جوان ببیندرێت.“

باسیش لەوە كراوە كە ”ئێمە وەك سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دووپاتی دەكەینەوە كە ئێمە باسمان لە قەدەغەكردنی پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەكردووە، ئێوە هەڵە لە بابەتەكە تێگەیشتوون و پێویست بوو باشتر بەدواداچوونتان بكردایە.

بەڵكوو مەبەستی ئێمە هەڵگرتنی مایكی بێ خاوەنە كە نابێ هەر كەسێك لەبەر خۆیەوە مایكێك هەڵبگرێ و كار بكات و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگ و وێنەی خەڵكی بەبێ هیچ شارەزایی و سانسۆرێك بڵاو بكاتەوە.“

لە كۆتاییشدا ئەوە دووپات كراوەتەوە كە ”ئێمە وەك نووسینگەی زاخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەم هەوڵە بە ئەركی پیشەیی و نیشتمانیی خۆمان دەزانین و بەردەوام دەبین لە ڕیفۆرم و ڕێكخستنەكانمان دژی هەموو رەوتێكی بێسەروبەر لە هەرێمی كوردستان.“

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات

سەڵاح

مان سیتی وەڵامێکی توندی تۆتنهام دەداتەوە

یاسین

لە هێرشی چەکدارانی داعش لە حومس شه‌ش هاوڵاتیی مەدەنی کوژران

سەڵاح