سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، له وه‌ڵامی چه‌ندین هێرشی مووشه‌کیی حووسییه‌کانی یه‌مه‌ن له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌نعای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ی کردووه‌ته ئامانج. هاوکات، میدیاکانی سه‌ر به حووسییه‌کانیش هێرشه‌که‌ی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌که پشتڕاست کرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئیسرائیل و به‌رپرسێکی یه‌مه‌نیی، له ئه‌نجامی بۆمبابارنەکەدا، دواهەمین فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نیی ماوه له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعا تێکشکێندراوه. ئه‌و فڕۆکه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای نۆژه‌نکردنه‌وه، جارێکی دیکه که‌وتبووه‌وه کار.
ئیسرائیل کاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: “ئه‌مه په‌یامێکی ڕوون و درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی ئێمه‌یه؛ هه‌ر لایه‌نێک هێرش بکاته سه‌ر ئیسرائیل، باجێکی قورس ده‌دات.”
حووسییه‌کانی یه‌مه‌ن، ده‌ڵێن هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی پشتیوانیکردن له گه‌لی غه‌ززه و وه‌ک هاوپشتییه‌که له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییانە. ئه‌وان دوای کۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی دوو مانگه‌ی غه‌ززه له مانگی ئاداردا، هێرشه‌کانیان ده‌ست پێکرده‌وه.
ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرائیل، ڕۆژێک دوای ئه‌وه دێت حووسییه‌کان چه‌ندین مووشه‌کی بالیستیکیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل کرد.
سوپای ئیسرائیل جه‌ختیشی کرده‌وه: “هه‌روه‌ک به‌نده‌ره‌کانی حوده‌یده و سه‌لیف هه‌فته‌ی ڕابردوو کرانه ئامانج، فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کیی سه‌نعاش بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌کاردێت.”

