zagros news agency

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی كوردستان بۆ زاگرۆس: خزعه‌لی خه‌ریكی ئاگری فیتنه‌یه‌ له‌دژی كوردستان

ئه‌ندامێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژبه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئەوەی زیان لە عێراق دەدات شۆڤینیەت و خۆسەپاندن و تەسكبینی و تایفەگەری و پێشێلكردنی دەستوورە نەك بەستنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كە بە قازانجی كوردستان و عێراق دەشكێتەوە

ئیدریس ئیسماعیل بۆ زاگرۆس گوتی: “هەموو دونیا بە ئێران و ئەمەریكا و ئۆپێك و دەستەڵاتدارانی عێراق و ئەحزابی عێراقی ئاگاداری ورد و درشتی قاچاق و تاڵانكردنی نەوتی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن لە دوای 2003 هەتا ئێستا و هەموو كەس باش دەزانێ كە خەزعەلی دەستێكی باڵای لەو بەتاڵانبردندا هەیە، گرێبەستەكانی حكوومەتی هەرێم یاسایی و بەپێی دەستوورن. دەرهێنانی نەوتی لەلایەن حكوومەتی هەرێمیش دوای ئەوە هات كە حكوومەتی عێراق لە ساڵی 2014 و لە سەرەتاكانی شەڕی داعش بوودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی.

گوتیشی: ” سەرۆكوەزیرانی عێراق ماوەیەك ڕێگەی لە خزعلی و تاقمەكانی سەر بە خزعەلی گرت كە نەتوانن چیتر نەوتی عێراق تاڵان بكەن و لەدژی بەرژەوەندییەكانی وەستایەوە بەڵام بەهۆی گوشاری زۆر سودانی ناچار بوو و چاوپۆشی لە دزی و قاچاقچێتیی خزعەلی و جەماعەتەكەی كرد ئەوەی زیان لە عێراق دەدات شۆڤینیەت و خۆسەپاندن و تەسكبینی و تایفەگەری و پێشێلكردنی دەستوورە نەك بەستنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كە بە قازانجی كوردستان و عێراق دەشكێتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەو سیاسەتە چەوتەی هەتا ئێستا پەیڕەو كراوە و خزعەلی یەكێكە لەو كەسانەی هاندەری سەرەكین بۆ ئەو سیاسەتە هیچ بەهایەكی بۆ سەروەریی عێراق و چەمكی هاوڵاتیبوون و دەوڵەتی یاسا و دەستوور نەهێشتووەتەوە. پرسیار ئەوەیە ئایا بەرژەوەندیی عێراق و خەڵكی عێراق و هاووڵاتیانی عێراق گرنگترە یان ئەجیندا و بەرژەوەندیی نامۆی تر كە خەزعەلی نوێنەرایەتی دەكات؟

ده‌شلێت: “ئەوەی عێراقی خستووەتە ژێر مەترسیەوە ڕوانگە و سیاسەتی خەزعەلییەكانە كە جگە لە تاڵانكاری چارەنووسی عێراقیشیان بە هاوكێشەكانی ناوچەكە و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی تر بەستوەتەوە. بەستنەوەی عێراق بە بەرەی بەناو مقاوەمە كە خەزعەلی یەكێكە لە دەمڕاستەكانی عێراقی هەتا لێواری تێوەگڵان لە شەڕ و داڕمان بردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

دڵشاد

‎ڕاگەیاندراوێک لە شاندی دانوستانکاری پارتى دیموکراتى کوردستانەوه

دڵشاد

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین