zagros news agency

ڕووسیا: تا فراوانخوازیی ناتۆ نەوەستێت، ڕێککەوتن ئەستەمە

 

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، فراوانخوازیی ناتۆ هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانە و دەڵێت، تا ئێستا ئەمریکا هیچ پێشنیازێکی دیاریکراوی پێنەداون.

سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی «تاس»، جەختی لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی پرۆسەی فراوانبوونی ناتۆ کردەوە و ڕایگەیاند، تا ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا ئەستەمە.

ڕیابکۆڤ داوای لە ئەمریکا کرد هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە ڕیشەییەکانی ناکۆکییە بنەڕەتییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا لە بواری ئاسایشدا و گوتی: «لە سەرووی هەموو هۆکارەکانەوە، فراوانبوونی ناتۆیە.»

ئەم دیپلۆماتکارە ڕووسیاییە جەختی کردەوە: «تا ئەم کێشە بنەڕەتی و بەپەلەیە بۆ ئێمە چارەسەر نەکرێت، ناتوانرێت قەیرانی ئێستای ناوچەی ئەورووپا-ئەتڵەسی کۆتایی پێ بهێنرێت.»

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا، ڕیابکۆڤ ئاماژەی بەوە دا: «وا دیارە واشنتن لە ئاڵۆزیی دۆخەکە تێدەگات و هەر بۆیە پەلە ناکات لە پێشکەشکردنی دەستپێشخەری بۆ کەمکردنەوەی چەک. لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی دیاریکراومان لەلایەن ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە.»

شایەنی گوتنە، یەکێک لە بیانووە سەرەکییەکانی ڕووسیا بۆ دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢، دژایەتیکردنی فراوانبوونی ناتۆ بوو بەرەو سنوورەکانی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی بۆ زاگرۆس: ئه‌وه‌ی كوردستان كردوویه‌تی راكێشانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ئامانجی دروستكردنی هاوبه‌شی

یاسین

ژمارەیەک لە نووسەران و چالاکان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

سەڵاح

هەولێر.. پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکرد و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە

سەڵاح