zagros news agency

باڵوێزی ئیسرائیل لە واشنتن: بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەکەین کە تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی بچووکە لەچاویا

 

 

یەحیائیل لایتەر، باڵوێزی ئیسرائیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “لەناوبردنی دامەزراوەی فۆردۆی ئەتۆمیی ئێران، تەنیا بە ئەمریکا دەکرێت، چونکە دامەزاوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و وردە و توانای پتاندنێکی زۆر ورد و خاوێنی یۆرانیۆمی هەیە، کێشەکەش ئەوەیە کە ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە لە 80 تا 90 مەتر لە ژێرزمیندایە و تەنیا ئەمریکا ئەو جۆرە بۆمبەی هەیە کە بتوانێ ئەو دامەزراوەیە لەناو ببات، بۆیە ئەمریکا بیەوێ یان نا، دەبێ ئەو کارە هەر بکات.”

گوتیشی: “بێگومان رێی تریش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.”

یەحیائیل ئاشکراشی کرد: “لە رۆژانی ئایندە گورزی توندتر لە ئێران دەوەشێندرێ، نەخاسمە لە شەوانی پێنجشەم و هەینیی داهاتوو، ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەکەین کە تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵا، کارێکی زۆر سادە و بچووکە لەچاویا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای فیدراڵی چوار کاندیدی دوورخراوی سەرۆک کۆماری قبووڵ کردەوه

یاسین

ئاکرێ… کردنەوەی سەنتەری تالاسیمیا

سەڵاح

بەرگریی شارستانی هەولێر وردەکاری ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێری ئاشکرا کرد

سەڵاح