zagros news agency

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

 

شارەوانیی دهۆک داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل و ژیانیان نەخەنە مەترسییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان لە دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ شەممە، 23-03-2024، جارێکی دیکە ئاوی باران لە شاخی  “قەشەفرێ” بەرەو سەنتەری سێمێلدا هاتووە، بە تایبەت لە نزیک کۆلیژی چاندن، زانکۆی ئەمەریکی، خان بازاڕ و تاوەکو گەڕەکی “بێدارا”.

هەر بۆیە بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، نەچنە سێمێل و، خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان رووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە، 19-03-2024، بەهۆی شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆک روویدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ئاو چووەتە ناو ژمارەیەک خانوو و زیانیان بەرکەوت.

دواتر بە بڕیاری سەرۆک بارزانی، 117 یەکەی نیشتەجێبوون (شوققە) بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دران. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، هەموو زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە و ئەوەی پێویست بێت بۆیان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر …بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی پزیشکانی ددان

سەڵاح

پەیامێک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

سەڵاح

بۆچی هەولێری پایتەخت، وەک باشترین شوێنی گەشتیاری لە ئاسیا بۆ ساڵی 2026 دەستنیشانكرا؟

دڵشاد