zagros news agency

ئەمساڵ بەرزترین ڕێژەی خنکان لە عێراق تۆمار کراوە

 

پەلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات، لە دوای ساڵی 2003ـوه‌، هاوینی ئەمساڵ بەرزترین ژماره‌ى خنکان لە عێراق تۆمار کراوە و زۆرترینی رووداوەكان لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات بوون.

پەرلەمانتار باقر ساعدی، ئەمڕۆ چوارشەممە (9ی تەممووزی 2025)، بۆ (بەغداد ئەلیەوم) ئاشكرای كردووە، هاوینی 2025 بەرزترین ژماره‌ى خنکانی لە عێراقدا تۆمار کردووە، گوتیشی: “لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات 60%ی کۆی ڕووداوەکانی تیادا تۆمار كراوه‌.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، رێژەی خنکان لەنێوان کوڕان و گەنجاندا لە ڕووبارە سەرەکییەکانی ناو عێراق لەم ساڵدا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بەشێوەیەك، لە هەندێک پارێزگا لەنێوان 50 بۆ 60 حاڵەتی خنکان تۆمار كراوه‌، کە ژمارەیەکی شۆککەرە و پێویستی بە رێگالێگرتنی خێرا هەیە.

گوتیشی: “هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات نزیکەی 60%ی حاڵەتەکانی خنکانی تۆمارکراویان هەیە، بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور، ئەمەش بەهۆی مەلەکردن لە بەشە قووڵەکان، یان خێراکاندا، کە دەبێتە هۆی ڕووداوی خنكان.”

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوای کرد، سێ هەنگاوی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە، دیارترینیان: قەدەغەکردنی مەلەکردن لە ناوچە مەترسیدارەکانی ڕووبارەکان، چڕکردنەوەی بڵاوبوونەوەی پۆلیسی ڕووبار، جگە لە هۆشیارکردنەوەی دانیشتوان بۆ ڕێگەنەدان بە منداڵەکانیان مەلە لە شوێنە ناپارێزراوەکان بکەن.

ڕووداوەکانی خنکان لە عێراقدا ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا دووبارە دەبنەوە، کاتێک زۆر لە هاووڵاتییان، بەتایبەت لە توێژی گەنجان و منداڵان، پەنا دەبەنە بەر ڕووبارەکان بۆ هەڵهاتن لە پلەکانی گەرمای بەرز کە هەندێک جار لە 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت.

سەرەڕای ئاگادارکردنەوە بەردەوامەکان، زۆر لە کەناراوەکانی ڕووبارەکان بێ بەربەست و ڕێکخستنن، جگە لە نەبوونی چاودێریی پێویست، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕووداوە دڵتەزێنەکان، بەتاییبەت لە ناوچەکانی باشوور کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و خێرایی ڕۆیشتنی بەخۆوە دەبینن.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم جارە عێراق بە ژیریی دەستکرد چاودێریی بیرە نەوتەکان دەکات

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی

سەڵاح