له‌كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی زۆر به كه‌رتی په‌روه‌رده دراوه و له‌و باره‌وه هه‌زاران كه‌س دامه‌زراون له‌و كه‌رته و قوتابخانه‌یه‌كی زۆر كراونه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆریشیان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامارێك ده‌ست زاگرۆس كه‌وتووه: له بابه‌تی په‌روه‌رده‌ییدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی خوێندنی بۆ 1.794.418 قوتابی خۆجێیی (هاونیشتمانیانی هه‌رێم) ڕه‌خساندووه. جیا له‌وه‌ش، به پێنج زمان (كوردی، سریانی، توركمانی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی) پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هۆی ناسه‌قامگیریی بارودۆخی پارێزگاكانی عێراق و هاتنی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و پارێزگایانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئێستا 191 هه‌زار قوتابی عه‌ره‌بی عێراق له هه‌رێم ده‌خوێننن. ئه‌م ژماره‌یه ڕاسته، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌ڵام زیاتر له 140 بینایه و قوتابخانه‌ی ئێمه بۆ خزمه‌تگوزاریی ئه‌وان ته‌رخان كراون، ئه‌مه‌ش گوشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دروست كردووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی سووریا و هاتنی په‌نابه‌رێكی زۆری سووری بۆ هه‌رێم، ئێستا 46.604 قوتابی سووری له هه‌رێمن، ئه‌م قوتابییانه له‌گه‌ڵ قوتابییانی هه‌رێم تێكه‌ڵ كراون و له قوتابخانه حكوومییه‌كان ده‌خوێنن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌نگاوی گرنگ نراوه بۆ به‌دامه‌زاروه‌ییكردنی قوتابخانه حكوومییه‌كان به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان زۆر باس له قوتابخانه‌ی ناحكوومی ده‌كرێت، له كوردستان ته‌نیا 157 هه‌زار قوتابی له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن، له‌به‌رانبه‌ردا 1.8 ملیۆن قوتابی لە قوتابخانه حكوومییه‌كانن، كه ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر كه‌متره له 10%ـی كۆی قوتابییانی كوردستان، ته‌نیا 565 قوتابخانه‌ی ناحكوومی هەن، له‌به‌رانبه‌ر 6,932 قوتابخانه‌ی حكوومی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش زۆر له ڕیژه‌ی 10%ـی قوتابخانه حكوومییه‌كان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌م قوتابخانانه لایه‌نی ئه‌رێنیشیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ده‌بێت به ڕێژه‌ی 80% ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و قوتابخانانه كار بكه‌ن، كه له حكوومه‌ت دانه‌مه‌زراون، ئه‌مه بووەته هۆكاری ئەوەى 14 هه‌زار هه‌لی كار بۆ مامۆستا و كارمه‌ندانی ئه‌و قوتابخانانه دروست بكات.
له كابینه‌ی نۆیەم 5,088 مامۆستای گرێبه‌ست كرانه مامۆستای هه‌میشه‌یی و دامه‌زرێنران. 38 هه‌زار وانه‌بێژ كرانه مامۆستای گرێبه‌ست، ئه‌مه‌ش واته زیاتر له 43 هه‌زار مامۆستا سوودمه‌ند بوون له بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌یه‌كی زۆری له ڕووی میلاكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاره‌سه‌ر كرد. له‌م كابینه‌یه‌دا 215 قوتابخانه‌ی تازه له هه‌رێمی كوردستان دروست كراون. زیاتر له 1,750 قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان سه‌رله‌نوێ نۆژه‌ن كراونه‌ته و پێداویستی و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین كراوه. سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر (سۆلار) بۆ 81 قوتابخانه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دانراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پێنج ملیار دینار داوه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی تیشكی خۆر بۆ 72 قوتابخانه‌ی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت. له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ورووپی قوتابخانه‌ی كوردی كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییانی كورد به زمانی كوردی بخوێنن. بۆ ئه‌م قوتابخانانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كتێبی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی بۆ دابین كردوون، هه‌تا ئێستا 2,474 كتێبیان بۆ دابین كراوه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌خشیو‌یه‌تی به‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندن به‌تایبه‌تی له وڵاتانی باكووری ئه‌ورووپا وەک نه‌رویج و ده‌وڵه‌تانی ئەسکەندەناڤیا.

