zagros news agency

ئیمارات سەرۆکایەتیی لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی عەرەبیی کردووە

 

بۆ ئەمساڵیش 2025، پاسپۆرتی ئیماراتی سەرۆکایەتیی لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی عەرەبیی کردووە، بە توانای گەیشتن بە 184 وڵات بەبێ ڤیزای پێشوەخت.

لەکاتێکدا عێراق لە پلەی 97ی جیهانی و 21 (پێشکۆتایی) عەرەبیدا هاتووە، دوای یەمەن و پێش سووریا، بە توانای گەیشتن بە 30 وڵات بەبێ ڤیزای پێشوەخت. ئەمەش بەپێی دوایین نوێکردنەوەی وەرزیی دەرچوو لە پیشاندەری (هێنلی) جیهانی بۆ پاسپۆرتەکان.

بەگشتی، وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو زاڵ بوون بەسەر پلە یەکەمەکاندا. قەتەڕ پلەی دووەمی عەرەبی و 47ی جیهانی بەدەست هێناوە، بە توانای گەیشتن بە 112 وڵات.

دواتر کوەیت لە پلەی سێیەمی عەرەبی و 50ی جیهانیدا هات، بە توانای گەیشتن بە 100 وڵات.

سعوودیە لە پلەی چوارەمی عەرەبیدا هاتووە، بە توانای گەیشتن بە 91 وڵات، دواتر بەحرەین بە توانای چوونە ناو 90 وڵات بەبێ ڤیزای پێشوەخت. میرنشینی عومان لە پلەی شەشەمی عەرەبی و 56ی جیهانیدا هات بە توانای گەیشتن بە 88 وڵات. سووریا دوای عێراق، دوا پلەی بەدەست هێناوە، وەک لاوازترین پاسپۆرتی عەرەبی، کە بەڵگەنامەکەی تەنیا ڕێگە دەدات بۆ سەفەرکردن بۆ 27 وڵات بەبێ ڤیزای پێشوەخت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وڵاتێکی ئەفریقا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

سەڵاح

ئێران كوژرانى فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ڕاگه‌یاند

سەڵاح

لێزمە باران دەست پێدەکات

یاسین