به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایدەگەیێنێت :” هه‌ركه‌سێك زێده‌ڕۆیی له ئاو بكات بەپێی یاسا سزا ده‌درێت.”
ئه‌ندازیار رابه‌ر حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایگه‌یاند: “له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2021 یاسای ژماره 4ــی ده‌ركرد، له‌ژێر به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له كه‌رتی ئاودا.
دەشڵێت:” له دوو رووەوه زێده‌ڕۆ له بواری ئاودا دەکرێت، زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئاو و به‌فیڕۆدانی ئاو له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن به‌پێی یاسا مامه‌ڵەیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌درێنە دادگا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” مه‌به‌ست له ده‌ركردنی یاسا و دیاریكردنی سزا لەپێناو چاكسازی و به‌فیڕۆ نه‌دانی ئاوە.

