قوباد تاڵەبانی لە یادی دامەزراندنی پارتیدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت “هیوادارم ئەم یادەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان.”
شەممە، 16ـی ئابی 2025، بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هیوای خواستووە کە ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ڕایگەیاند: “بەهیواین ئەم یادە ببێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ هەوڵێکی دەستەجەمعی یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ تەبایی و ئاشتی و بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکانی گەلەکەمان.”
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژی 16ی ئابی ساڵی 1946 لەسەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی لە شاری مەهاباد دامەزراوە. ئەم ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی 16ـی ئاب گرنگییەکی تایبەتی هەبێت بۆ ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە.

