مێدیاكانی یه‌مه‌ن بڵاویان كرده‌وه كه ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له شاری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن به‌رگریی شارستانیی سه‌نعا بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی هێرشێكه‌وه بۆ سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای جه‌زیره له باشووری سه‌نعا ئاگر كه‌وته‌وه.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له سه‌نعا بیستراوه و باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و ده‌نگانه به‌هۆی هێرشی ئیسرائیله‌وه بووه بۆ سه‌ر پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه هات كه ماوه‌یه‌كه ھێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌م بووبووه‌وه.

