zagros news agency

ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا: هەواڵگریی ڕۆژئاوا و ئۆکرینا یارمەتی بکەرانی هێرشەکەی مۆسکۆیان داوە

 

ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیا لە زاری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیایان گواستەوە و ڕایگەیاند، دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا و ئۆکراینا یارمەتیی بکەرانی هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی مۆسکۆیان داوە.

ئەلێکساندەر بۆرتنیکۆڤ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا، ئاماژەی بەوەش کردووە“ئەو کردەوە لە لایەن توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە ئامادەیی بۆ کراوە، بێگومان دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا ئاسانکارییان بۆ کرد و خودی هەواڵگریی ئۆکراینا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە کارەکەوە”.

بۆرتنیکۆڤ ئەوەشی ڕاگەیاند: “ئێمە زانیاریمان هەیە کە لایەنی ئۆکراینی ڕاهێنان بە چەکداران دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گومانلێکراوانی هێرشەکە دەیانویست بڕۆن بەرەو ئۆکراینا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

یاسین

سوودانی و ئەردۆغان به تەلەفۆن دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان باس کرد

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح