zagros news agency

ئەڵمانیا پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی خۆبەخشانەی پەسەند کرد

 

حکوومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد کە بەپێی آن، بەرنامەیەکی خزمەتی سەربازیی خۆبەخشانەی شەش مانگە دادەمەزرێت، بە ئامانجی بەهێزکردنی هێزە بەرگرییەکانی وڵاتەکەی لە بەرانبەر هەڕەشە ئەمنییەکانی ڕووسیادا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، هێزە یەدەگە ڕاهێنراوەکان کە لە ئێستادا ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسە، بەپێی بەرنامە نوێیەکە دوو هێندە دەبن. چاوەڕوان دەکرێت بەشێک لە خۆبەخشەکان بچنە ڕیزی خزمەتی چالاکەوە و یارمەتیدەر بن بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا “بوندسڤێر”.

ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١١دا خزمەتی سەربازیی ناچاریی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لەو کاتەوە ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ڕووی هێزی مرۆییەوە. بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، جەختی کردووەتەوە، “بوندسڤێر” پێویستە لە ١٨٠ هەزار سەربازی ئێستاوە بۆ ٢٦٠ هەزار سەرباز تا سەرەتای دەیەی ٢٠٣٠ بەرزبکرێتەوە.

لە پڕۆژەیاساکەدا ئامانجی ساڵانە بۆ وەرگرتنی خۆبەخش لە ٢٠ هەزار کەسەوە لە ساڵی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات و تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ ٣٨ هەزار کەس بەرز دەبێتەوە. ئەگەر ئەم ئامانجانە بەدی نەهێنرێن، ئەگەری گەڕانەوەی خزمەتی ناچاری لە ئارادایە، هەرچەندە ئەمە پێویستیی بە پەسەندکردنی پەرلەمان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی مه‌سرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

سەڵاح

کەشناسی : ئەگەری بارینی نمە باران وبەفر هەیە

سەڵاح

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران