مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و 115 هەزار شوێنی بازرگانی ئێستا کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە.
وتیشی، بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە هەڵەبجەی خۆشەویست یەکەم پارێزگایە بەتەواوی کارەباکەی بووەتە 24 کاتژمێری.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی، پیرۆزە لە کوردستان.


