ئهمهش دهقی پیرۆزبایینامهكهیه:
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەکانی سەنحاریب لە دهۆک و ئەکاد لە عەنکاوە و یانەی قەرەقۆش/بەخدێدا دەکەم، بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیێتیی بالەی خانمانی عێراق.
هیوای پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم و پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و بزاڤی وەرزشی لە کوردستان دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

