zagros news agency

رسوماتی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە

 

بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت و لە ئێستادا پرۆسەی دابەشکردنەکە بەردەوامە و بەشێک لەو فەرمانبەرانەی زەوییان وەرگرتووە بەردەوام دەبپرسن ئایا رسوماتی تاپۆکردنی زەوییەکانیان چەندە؟ بۆ ئەم مەبەستە خواکوڕک بەدواداچوونی کردووە و ئاشکرای دەکات.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی خواکوڕک، بەپێی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان، نرخی یەک مەتر زەوی تەرخانکراو لە ناو سەنتەری پارێزگاکان 5 هەزار دینارە، و لە سەنتەری قەزاکانیش بۆ یەک مەتر بڕی 3 هەزار دینار دانراوە و لە ناحیەکانیش بڕی 2 هەزەر دینار دیاریکراوە، واتا بە پێی شێونە جیاوازەکان بۆ دووسەد مەتر بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

سەنتەری پارێزگا: 5000×200=1٫000٫000 دینار

قەزاکان: 3000×200=600٫000 هەزار دینار

ناحیەکان: 2000×200=400 هەزار دینار

هەواڵی پەیوەندیدار

گه‌لاوێژ عوبێد: كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م

دڵشاد

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

کەشناسی هەرێم:شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت

سەڵاح