zagros news agency

سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت

 

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت، هاوشێوەی ساڵانی رابردووش سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵیش لە نزیكترین كاتدا نەوتی سپی بۆ هاونیشتمانیان دابین بكات، سەرەتای مانگی 10 پرۆسەی دابەشكردنەكە لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكات و سەرجەم هاووڵاتییان نەوت وەردەگرن.

ئاشکراشیکرد، هێشتا بە دیاریكراوی نرخ و بڕی ئەو نەوتەی بە هاونیشتمانیان دەدرێت و كاتی دابەشكردنەكەی بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەڵام لە نزیكترین كاتدا رادەگەیەندرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، داوای لە حكومەتی فیدراڵ كردووە، نەوتی سپی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەڵام بەغدا هێشتا وەڵامی داواكارییەكەی حكومەتی هەرێمی نەداوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی تەکسی ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

به‌رپرسی ژووری عه‌مه‌لیاتی هه‌ڵبژاردنی پارتی بۆ زاگرۆس: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پارتی ئه‌م رێكاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر

یاسین