لە یاری کۆتایی تۆپی پێی بچووک کراوە،کە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەنێو یاریگای جیهان بەڕێوەچوو
هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل و مێسڕ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.
یاریەکە لە کاتی ئاسایی خۆی تاکە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات بەلێدانی یەکلاییکەرەوە هەڵبژاردەی خانمانی میسڕ توانیان ببنە پاڵەوانی ئەو مۆندیالە و مێژووێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان بنووسنەوە.
شایەنی باسە چاودێرانی تۆپی پێی بچووک کراوە سەرسامی خۆیان بەو ڕێکخستن و ئامادەکاریانە دەربڕی،کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوێتی بۆ ئەو پاڵەوانیەتیە و سوپاسێکی تایبەتیان کرد بۆ ئەو بەڕێوەبردنە ناوازەە.
“سەرکار ڕێبوار”

