میدیاکانی ئێران نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر)، بڵاویان کردەوە، پێشنوێژی کاتیی مزگەوتی “باخ فەیز” لە تاران بەهۆی هێرشێکی چەقۆوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێرشکارەکە پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵان بووە و لەناو مزگەوتەکەدا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر پێشنوێژەکە و لە سەر سکی و قاچییەوە بە سەختی برینداری کردووە. هەرچەندە قوربانییەکە دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی بنکەی ١٤٠ی باخ فەیز ڕایگەیاندووە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە، هێرشکارەکەیان لە هەمان شوێن دەستگیر کردووە.
میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، تۆمەتبارەکە لە دانپێدانانە سەرەتاییەکانیدا “گوشاری دەروونی، کێشەی کەسی و دۆخی سەختی ژیان”ی وەک پاڵنەری هێرشەکەی ناو بردووە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

