zagros news agency

بانگکردنی باڵیۆزی پۆڵەندا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

 

ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆکی نوێنەرایەتیی پۆڵەندای لە تاران بانگ  کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بەشداریکردن و لێدوانەکانی لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە پەرلەمانی بەریتانیا، کە تێیدا باس لە بەکارهێنانی درۆنە ئێرانییەکان لە جەنگی ئۆکرایندا کرا.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی “ئیرنا” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند بانگ‌کردنەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بووە بەرانبەر بە بەشداریکردن و لێدوانەکانی ڕادۆسواف سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە پەرلەمانی بەریتانیا.

سێشەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی “یەکگرتوو دژی ئێرانی ئەتۆمی” درۆنێکی ئێرانیی جۆری شاهد-١٣٦ی لە ئۆکراین لە پەرلەمانی بەریتانیا نمایش کرد. لەم بەرنامەیەدا، ڕادۆسواف سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، وتارێکی پێشکەش کرد و هۆشداریی لەبارەی هەڕەشەی گەشەسەندووی ڕووسیا بۆ سەر ئەورووپا دا.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، بەڕێوەبەری گشتیی دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا لەو وەزارەتە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی لێدوانەکانی سیکۆرسکی سەبارەت بە بەکارهێنانی درۆنە ئێرانییەکان لە جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکراین، ناڕەزایەتیی توندی وەزارەتی دەرەوەی بە لایەنی پۆڵەندایی ڕاگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵی تێپەڕبوونی هێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، تاران سەرەتا هەر جۆرە فرۆشتنی چەک، لەوانەش درۆن، بە ڕووسیای ڕەت دەکردەوە، بەڵام دواتر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم چەکانەی پێش دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراین خستووەتە بەردەست ڕووسیا.

یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە بەهۆی بەکارهێنانی درۆنە ئێرانییەکان لە جەنگی ئۆکرایندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاوێس خەرج دەکرێت

یاسین

هەنگاوێکی نوێ لە تورکیا؛ ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئارادایە

یاسین

نرخی زێڕ به‌رز بووه‌وه‌

سەڵاح