zagros news agency

ئێران هێرشی سەر هێزە ئەمنییەکان لە باشووری خۆرهەڵات کۆتایی هات

 

قەرارگەی باشووری ڕۆژهەڵاتی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٤ نیسان بڵاوی کردەوە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی گروپی جەیش‌ولعەدل و هێزە ئەمینییەکانی ئێران لە باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران کۆتایی هاتووە و شارەکان ئارام بوونەتەوە.

هاوکات گروپی جەیشولعەدل لە کەناڵی تیلەگرامی خۆی بڵاوی کردووتەوە تێکهەڵچوونی چەکداریی نێوان چەکدارانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە.

سەبارەت بە ژمارەی زیانی گیانیی دوولایەنی ئەم تێکهەڵچوونانەش ژمارەی جۆراو جۆر بڵاو دەبنەوە و هێزی ئەمنیی ئێران بڵاویان کردووتەوە لەم شەڕەدا لە شەوی ڕابردوو هەتا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ی نیسان، ١١ کەس لە هێزەکانی ئێران و نزیکەی ٢٠ کەس لە هێرشبەران کوژراون.

گروپی جەیشولعەدل خۆی وەک گروپێکی چەکداری سوننەی سەر بە نەتەوەی بەلووچ دەناسێنیت و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە “جەیشولزوڵم” و دارودەستەی بیانیان ناویان دەبات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن خۆت لە ئاوەڵەی مەیموون دەپارێزی

یاسین

ژمارەی قوربانیانی خوشینی زەوی لە “پاپوا گینە” گەیشتە ٢ هەزار کەس

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات

یاسین