zagros news agency

بەپەلە.. بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لەبارەی ئەو چوار مووچەی کە ماوە نامەیەک ئاراستەی سودانی دەکات

 

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەهاتنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەکات.
شوان کەلاری، بۆ زاگرۆس، ٩٤٥ ملیار دینار لەلایەن بەغداوە خرایە سەر وەزارەتی دارایی کوردستان و راستەخۆ دەزت بەدابەشکردنی دەکرێت.

ئەوەشی خستەروو، هەوڵدەدەن لەگەل بەغدا بۆ ئەوەی مووچەکانی ئەمساڵ هەمووی بدرێت و لەگفتووگۆدان .
دەشڵێت: لەنووسراوێکدا ئاراستەی محەمەد شیاع سودانیم کردووە، داوام کردووە بۆ ئەو چوار مانگەی ماوە، کەئەوان گرفتیان لەسەر داهاتی نانەوتی هەیە گرفتیان لەسەر داهاتی نەوتی نییە، ئەوان پێیان وایە دەبێت هەموو مانگێک حکوومەتی هەرێم ١٢٠ ملیار دینار بنێرێت کە حکوومەتی کوردستان پێی زۆرە بۆ بەغدا، من داوام لەسودانی کردووە، بۆ ئەو چوار مانگەی ماوە ١٢٠ ملیار دینار ببڕدرێت کەنیو مووچە دەکات ٤٨٠ ملیارد دینار دەکات، مووچەکان رێکبکاتەوە لەگەڵ عیراق و ئەوانی دیکە بنێرێت بۆ ئەوەی ڕێکبێتەوە هەر چوار مانگ ماوە بێت.

روونی کردەوە: بەڵام من پێم وایە بابەتەکە بە سیاسی کراوە وبەغداد دەیەوێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە سزادانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری فەرمانده‌ی فەیلەقی قودس: ئیسرائیل ٢٨٠ فەرماندەی بەرەی موقاومەی تیرۆر کردووە

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالدا

یاسین

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی ئەمریکا پاراستنی ئازادییە گشتییەکان و مافی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن

سەڵاح