گرووپێكی میلیشیایی عێراقی ڕایگه‌یاند كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت له حه‌یفای ئیسرائیل.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی 4ی 2024، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت له حه‌یفا، به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌یان نه‌خستووه‌ته ڕوو.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، “قۆناغی دووه‌میی لێدانیان له نه‌یاران بۆ سه‌ره‌كه‌وتنی كه‌سوكاریانه له غه‌ززه و وه‌ڵامێكه بۆ كرده‌وه‌كانی ئیسرائیل كه له دژی خه‌ڵكی سڤیل له فه‌ڵه‌ستین ده‌یكات”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، 27ی مانگی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه كه پێگه‌ی سبیری سه‌ربازیی ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج و هه‌روه‌ها 24ی هه‌مان مانگ بڵاویان كرده‌وه كه باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج.