zagros news agency

سه‌در: هه‌ر لایه‌نێک بانگه‌شه‌ی پاڵپشتیی ئێمه‌ بکات له‌ هه‌ڵبژاردن درۆزنه‌

 

سەرکردەی رەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە هەر کەسێک لە حزبەکان، قەوارە سیاسییەکان یان تاکەکان بانگەشەی ئەوە بکەن کە پاڵپشتیی لێ دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ئێستادا، “ئەوە درۆزنە.”

سەدر له پەیامێکدا زیادی کردووە: “هەر کەسێکیش باوەڕیان پێ بکات، یان خەیاڵیە یان دزەکەره و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.”

سەدر دەڵێت: “ئێمە بایکۆتکارین و بەشداریی گەندەڵی و پاشکۆیەتییەکەیان و چەکداری بێسەروبەریان ناکەین. چونکە خۆشەویستیی نیشتمان لە ئیمانەوەیە. درود بۆ ئەو کەسەی کە شوێنی هیدایەت کەوتووە.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەدر، ئەمڕۆ بانگەوازی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی نوێ کردەوە، بە یادکردنەوەی دروشمی مەرجەعیەتی ئایینی “تاقیکراوە نابێت تاقی بکرێتەوە.”

سەدر لە راگەیەندراوەکەیدا گوتی: “من وازم لە نەتەوەیەک هێنا کە باوەڕیان بە نیشتمان نییە و باوەڕیان بە چاکسازی نییە و حاشای لێ دەکەن.”

هەروەها راشیگەیاندبوو: “تاقیکراو نابێت تاقی بکرێتەوە، هەڵی بکێشن و دەری بهێنن. بایکۆتکارین بۆ گەندەڵی و پاشکۆیەتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دڵشاد

ئەمڕۆ ( 14 هەزار ) پارچە زەوى دیکە بەسەر فەرمانبەر دابەشدەکرێت

سەڵاح

به‌ وێنه‌… جوانی سروشتی گوندی بەکراوا لە ناوچەی نەوڕۆڵی له‌ هەڵەبجە

سەڵاح