zagros news agency

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لەسەر سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی جۆری C130، کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو تورکیا دەفڕی، لەسەر سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان کەوتووەتە خوارەوە. دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە هەماهەنگیی دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان و جۆرجیا دەستیان پێکردووە.
لە پۆستێکی وەزارەتەکەدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هاتووە: “فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی C130ی ئێمە کە لە کۆماری ئازەربایجانەوە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتەکەمان دەفڕی، لەسەر سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان کەوتووەتە خوارەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دەستیان پێکردووە.”
لەلایەکی دیکەوە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکەی جۆری C130 لەسەر سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ گێکا گلادزە، وەزیری ناوخۆی جۆرجیا، ئەنجام دا. یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند کە لە بیستنی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکەی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی، کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو تورکیا دەفڕی، لەسەر سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان، زۆر خەمبار بووە.
یەرلیکایا ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی جۆرجیا کە لەو کاتەدا گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە، قسەی کردووە و ئەویش سەرەخۆشیی لە گەلی تورکیا کردووە. هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان

سەڵاح

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی، شاندێک دەچێتە بەغدا

یاسین

دۆلار دابەزی

یاسین