بەرەبەیانی ئەمرۆ 2٦\١1\٢٠٢٥ عومڕەکارێکی کورد بەناوی (خونچه محمود محمد)،لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
(کاروان ستونی)، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند ئەم عومڕەکارە خەڵکی گوندی ( نارنج جڵه ) هه‌ورامانه و ته‌مه‌نی له سه‌رووی (85) ساڵییه‌وه بووه ئه‌مرۆ له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه .
( كاروان ستونی )،گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە کە پەیوەندییان به كه‌سوكارییه‌وه كردووه و ره‌زامه‌ندییان داوه كه له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به خاك بسپێردرێت.
گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گوت كه بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.
( كاروان ستونی )،گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان سەبارەت بە ژمارەی ئەو عومڕەکارانەی کە تاوەکوو ئێستا لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە رایگەیاند : ئەمە یازده‌هه‌مین عومڕەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی كردبێت.

