zagros news agency

لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە بڵاودەکرێتەوە

 

بریارە لە مانگی داهاتوو هێزە نێودەوڵەتییەکان لە کەرتی غەززە جێگیر بکرێن، ئەمەش بەفەرمانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەڵام تاوەکو ئیستا میکانیزمی چەکداماڵینی حەماس ڕوون نییە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، کە دەڵێن، هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی، لە غەززە بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەرکی شەڕی حەماسیان پێ ناسپێردرێت، ئاماژەیان بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو هێزە دەربڕیوە.

ئەو دوو بەرپرسە ئاشکرایان کردووە، لە ئێستا واشنتن کار لەسەر دیاریکردنی قەبارە و پێکهاتە و شوێن و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکە دەکات، هەروەها دانانی یاساکانی بەشداریکردنی هێزەکەش دیاری دەکات.

دەشڵێن، ئەمەریکا بیر لە دانانی بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی دەکاتەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

ڕۆژی دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، لووتکەی شەرم شێخ لە میسر بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 سەرکردەی وڵاتان بۆ ئاشتی غەززە بەڕێوەچوو، دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لووتکەکەدا لە کاتی واژۆکردنی ئاگربەستەکەدا گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ، شەڕی غەززە کۆتایی هات؛ ئاماژەشی دا، ئاگربەستی غەززە زۆر گشتگیرە و باس لە هەموو یاسایەک دەکات.

دوای لووتکەی شەرم شێخ، ئیسرائیل و حەماس واژۆیان لەسەر سەرجەم بەند و خاڵەکانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە کرد، کە بریتین لە ڕاگرتنی شەڕ و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییە فەڵەستینییەکان و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی چاكسازی توركمان: په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مه‌سروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان خێراتر ده‌كات

یاسین

یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان: بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئەرکێکی ئاینی و نەتەوەییە

یاسین

بلینکن سەردانی تورکیا دەکات

سەڵاح