zagros news agency

دەیان کەس لە ئێران بەهۆی گازەوە ژەهراوی بوون

 

بەرپرسی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکان لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان ڕایگەیاندو بەهۆی دزەکردنی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە کۆمپانیای پیشەسازی گۆنباد لە هەمەدان 46 کەس ژەهراوی بوون.

داود مالمیر، بەرپرسی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکان لەبارەی ڕووداوەکە گوتی: دوای دزەکردنی شووشەی سیستەمی گەرمکەرەوە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی پیشەسازی گۆنباد لە هەمەدان، 45 کەس بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراویبوون.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی لە ڕووداوەکە ئاگادارکراینەوە، دەستبەجێ شەش ئەمبولانس و 12 ئەندامی تیمی پزیشکی فریاکەوتنی هەمەدان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

داود مالمیر باسی لەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی ڕێکارە پزیشکییەکان، 32 کەس لەوانەی ژەهراویی ببوون لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێریدان و 14 تووشبووش ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە و باری تەندروستیان جێگیرە.

گوتیشی “بە لەبەرچاوگرتنی هاتنی وەرزی زستان، پێویستە خەڵک دڵنیابن لەوەی کە سیستەمی گەرمکەرەوەکانیان لە ئاستێکی ستاندارددایە و گرنگییەکی تایبەت بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی سەلامەتی بدەن بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە ڕووداوانە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی هەڵاتووی بەغدا دەستگیر دەكات

سەڵاح

ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه‌

یاسین

لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ کەس لە عێراق لە سێدارە دران

سەڵاح