zagros news agency

نووسەران و ڕۆژنامەوانانی عێراق: دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق مەترسیدارە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ستراتیژی مافی مرۆڤ لە عێراق، ئازادی ڕادەربڕین، له عێراق لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵی ٢٠٢٥دا پلەی ١٥٥ی جیهانی بەدەستهێناوە، کە پلەیەکی خراپە و ئازادی ڕادەربڕین تیایدا کەمە.

 

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (المدى) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا باسی لەوە کردووە:” کە دۆخیی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق  پاشەکشەیەکی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیووە، بەشێوەیەک کە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دەستی کردووە بە سکاڵاکردن لە دادگا دژی ئەو کەسانەی ڕەخنەیان لێ گرتووە.”

 

هاوکات چالاکوانان و نووسەرانی عێراق نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و هۆشداری دەدەن لەوەی کە دەوڵەت دەستی کردووە بە بەکارهێنانی یاساکانی سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو لە دژی نووسەران و ڕۆژنامەوانان.

 

د.فارس حرام، ئەکادیمی و چالاکوانی مەدەنی، بە ڕۆژنامەی (المدى) ڕاگەیاندووە: “واقیعی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق  پاشەکشەی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیووە، بەشێوەیەک  گەیشتووەتە ئەوەی سەرۆک وەزیران چەند سکاڵایەکی تۆمار بکات بۆ لێپێچینەوە و سزادانی ئەو کەسایەتییانەی کە ڕەخنەیان لە کارکردن و سیاسەتەکانی گرتووە لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتە.”

 

 

جێی باسە، لەکاتێکدا وڵاتە دیموکراسییەکانی جیهان بەبۆنەی ساڵڕۆژی مافەکانی مرۆڤەوە ئاهەنگیان دەگێڕا و بەشانازییەوە یادی ڕاگەیاندنی جیهانیی مافەکانی مرۆڤی کردەوە، کەچی عێراق لە چەقی قەیرانێکی قووڵی مافەکانی مرۆڤدایە. چالاکوانان و نووسەران هۆشداری دەدەن کە ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری لە عێراق لە پاشەکشەی مەترسیداریە و  سیاسەتی دەم بەستن و  گەڕانەوە بۆ یاساکانی دیکتاتۆری پێشوو، دیموکراسی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە. عێراق لە پلەی ١٥٥ی ئازادی ڕۆژنامەگەریی جیهاندایە، کە تیایدا ڕۆژنامەنووسان تیرۆر دەکرێن، چالاکوانان ئەشکەنجە دەدرێن، و سەدان خۆپیشاندەر بوونە قوربانی بەبێ ئەوەی کەس لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا: ئێستا نزیکەی 90 هەزار ماڵ و کۆمپانیا کارەبای بێ پچڕانیان هەیە

سەڵاح

کۆشکی سپی دەنگۆکانی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانی ڕەت کردەوە

سەڵاح

گەورەترین باندی ئێرانیی قاچاخچیی مادەی هۆشبەر دەستگیر كرا

سەڵاح