ئه‌مڕۆ ده‌كاته یادی هه‌شت ساڵه‌ى شه‌هیدانى ئاڵا له شارى خانه‌قین كه تێیدا له ڕۆژى ئاڵادا، جه‌ماوه‌رى شاره‌كه یادى ئه‌و ڕۆژه‌یان له دواى داگیركردنى شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌رز ڕاگرت، به‌ڵام میلیشیاكان به گولـله وه‌ڵامی خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نى شاره‌كه‌یان دایه‌وه، له ئه‌نجامدا دوو كەسی بە نەتەوە كورد بوونه قوربانى و به (شه‌هیدی ئاڵا) وه‌سف كران.
له 17ى 12ى 2017 و له یادی ڕۆژى ئاڵادا، خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌موو توێژه‌كانى شارى خانه‌قین به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان، یادی ڕۆژی ئاڵایان به‌رز ڕاگرت كه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك و وه‌ڵامدانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر داگیركه‌رانى شاره‌كه، چالاكییه‌كه به‌ڕێوه چوو.
بۆ كپكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگه دلێره، میلیشیاكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان دا چالاكییه‌كه ڕابگرن، به‌ڵام كوردانى خانه‌قین به‌رده‌وام بوون له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان و خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه به‌رانبه‌ر دوژمن، له ئه‌نجامدا به گولـله‌ى میلیشیاكان دوو گه‌نجی شاره‌كه به ناوه‌كانى (محه‌مه‌د نوورى كه‌ریم جاف) و (حسێن ئه‌حمه‌د گورگوش) شه‌هید كران.
ساڵانه به چالاكیی جۆراوجۆر یادی شه‌هیدانى ئاڵا له شارى خانه‌قین ده‌كرێته‌وه، ئه‌مڕۆش به دانانى ئاڵایه‌كی گه‌وره یادی ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه ده‌كرێته‌وه.

