نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت کەمێک بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $60.17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 10 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $56.17سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 13 سەنت لە نرخەکەی بەرزبوتەە.

