نووسهرێك ئاماژه به دۆخی سیاسی عێراق دهكات و ئاماژه بهوه دهكات كه مهترسی گهوره لهسهر پرۆسهی سیاسی عێراق ههیه.
سهنار شێرۆكی، بۆ زاگرۆس گوتی: ” عێراق لە نێوان شەرعییەتی دەستوور و هەژموونی چەکدا: خوێندنەوەیەکی سیاسی و یاسایی لەسەروبەندی گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەکە، پرسی سەروەریی دەوڵەت لە عێراقدا بووەتە تەوەری سەرەکی گفتوگۆ یاسایی و سیاسییەکان. دەوڵەت لە ڕوانگەی فەلسەفەی سیاسییەوە ، تەنها کاتێک بوونی هەیە کە بتوانێت قۆرخی ڕەوای هێز بکات. بەڵام دیمەنی ئێستای عێراق ئاماژە بە جۆرێک لە پاشاگەردانیی سەربازی دەدات کە تیایدا چەکی نادەوڵەتی بووەتە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسادا.
ئهوهشی خستهروو: دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥، لە ماددەی (٩/ یەکەم/ ئەلف)دا بە ڕاشکاوی پێکهێنانی هەر هێزێکی چەکدار یان میلیشیایەکی لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە نیشتمانییەکان قەدەغە کردووە. لە ڕووی یاساییەوە، ئەمە بەو مانایەیە کە هەبوونی هەر قەوارەیەکی چەکدار کە فەرمان لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وەرنەگرێت، پێشێلکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی و دەستووری وڵاتە. ئەم دووفاقییە لە دەسەڵاتدا، عێراقی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک “دەوڵەتێکی لاواز” نیشان دەدات کە ناتوانێت گەرەنتی پاراستنی سەروەرییەکەی بکات.
گوتیشی: ” بەردەوامیی چەکی دەرەوەی دەوڵەت، تەنها کێشەیەکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو دەرهاویشتەی نێودەوڵەتی مەترسیداری هەیە. فشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەگەری چالاککردنی سزاکان لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو تداخلە سیاسی و سەربازییەیە. کاتێک بڕیاری “بەرگری” یان “هێرش” لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکاندا نامێنێت، وڵات دەبێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی زلهێزەکان، ئەمەش پڕۆسەی سیاسی و ئابووری وڵات بەرەو داڕمان دەبات.
شێرۆكی دهشڵێت: ” بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، پێویستە ستراتیژێکی نیشتمانی پەیڕەو بکرێت کە لە سێ کۆڵەکەی سەرەکی پێکبێت: سەروەریی یاسا: کاراکردنی ڕۆڵی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ دەرکردنی بڕیاری بڕبڕەدار دژی هەر پێشێلکارییەکی دەستووری کە پەیوەست بێت بە چەک. چاکسازیی سیاسی: جێبەجێکردنی یاسای حیزبەکان بە شێوەیەکی توند، کە ڕێگری بکات لە بەشداریکردنی هەر لایەنێکی خاوەن چەک لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکاندا.
بنیاتنانی دامەزراوەیی: بەهێزکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان وەک تاقە نوێنەری شەرعی بۆ پاراستنی نیشتمان. پاشەڕۆژی عێراق بەستراوەتەوە بە توانای گەڕانەوە بۆ چەمکی “دەوڵەتی دامەزراوەکان”. بەبێ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی چەک و چەسپاندنی شەرعییەتی دەستووری، وڵات لە بازنەیەکی داخراوی ناسەقامگیریدا دەمێنێتەوە. کاتی ئەوە هاتووە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بخرێتە پێش هەموو ئینتیما ئایدیۆلۆژی و گرووپییەکانەوە.

