zagros news agency

ئەمریکا: پڕۆژەی ئاشتیی غەزە چووە قۆناغی دووەمەوە

 

بە گوتەی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پڕۆژەی ئاشتیی ئەمریکا بۆ کەرتی غەزە چووەتە قۆناغی دووەمەوە.

ویتکۆف لە واشنتۆن ڕایگەیاند ئەم پڕۆژەیە چەککردنی حەماس، ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەزە و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاتیی کەرتی غەزە دەگرێتەوە.

ویکتۆف داوای لە حەماس کرد بەتەواوی پابەندی بەڵێنەکانی بێت و بە چەککردن ڕازی بێت. ویتکۆف جەختی کردەوە حەماس دەبێت تەرمی دوایین بارمتەی گیانلەدەستداو ڕادەستی ئیسرائیل بکاتەوە، ئەگەرنا ئەم گرووپە ڕووبەڕووی دەرەنجامی مەترسیدار دەبێتەوە.

پێشتر حکوومەتی میسر لە دانوستانەکانی قاهیرەدا، هەواڵی ڕێککەوتنی حەماس و دەسەڵاتی فەلەستینیی لەسەر پێکهاتەی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاتیی کەرتی غەزە بڵاو کردبووەوە.

بڕیارە ئەم لیژنەیە بە شێوەی کاتی ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم ناوچەیە بگرێتە ئەستۆ کە بەشێکی فراوانی وێران بووە و ڕێکخستنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە ئەستۆ بگرێت.

چەندین گرووپ، لەوانە ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی ڕایانگەیاندووە پشتیوانی لە “هەوڵی نێوەندگیران” دەکەن بۆ پێکهێنانی لیژنەی بەڕێوەبردنی کاتیی غەزە.

دەسەڵاتی فەلەستینی بە سەرۆکایەتیی مەحموود عەباسیش لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئاژانسی هەواڵی وەفا بڵاو کراوەتەوە، پشتیوانیی خۆی ڕاگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی زیادکردنی گومرگ

سەڵاح

وەزیری ناوخۆ و كونسوڵی گشتیی چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

سەرۆكی حكومەت سەنتەری پشکنینی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆك دەکاتەوە

یاسین