وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی دژی “هەر جۆرە دەستێوەردانێکی سەربازییە بۆ سەر ئێرانە” و تاران دەبێت “کێشە نێوخۆییەکانی بە دەستی خۆی چارەسەر بکات”.
هاکان فیدان ڕۆژی پێنجشەممە لە گوتارێکدا ڕایگەیاند تورکیا لەگەڵ ئەگەری پەنابردنەبەر توندوتیژی دژی ئێران نییە و لە دۆخێکدا کە ئێران لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە ، ئەولەوییەتی سەرەکی بۆ ئەنقەرە ڕێگەگرتن لە ناسەقامگیربوونی ئەم وڵاتەیە.
فیدان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستانبووڵ گوتی تورکیا لە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی خۆی بەرانبەر بە ئێران بەردەوام دەبێت و هەروەها هیوای خواست ئێران و ئەمریکا بتوانن ڕێگەچارەیەک بۆ ململانێکانی نێوانیان بدۆزنەوە.

