zagros news agency

کەشناسی: بەفر بارین لە کاتەکانی شەوی پێنج شەممە دەست پێدەکات

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 22-1-2026

کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێ بە گشتی لە درەنگانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنی شەپۆڵێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان ,سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی تر درێژدەبێتەوە .

خێراى با / لەسەر خۆ ( 5– 10) کم/ک .

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات

مەوداى بینین / 7 – 8 کم دەبێت

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە

هەولێر : 10 پلەی سیلیزی

پیرمام : 7 پلەی سیلیزی

سۆران : 4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : -1 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی

 

سبەى هەینی ‌ 23-1-2026

* کەشی سبەی هەینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆڵێکی بەفر بارین سەرجەمی ناوچەکەمان دەگرێتەوە .

 

* بەفر بارین لە کاتەکانی شەوی پێنج شەممە دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سەنتەری شەنگال و چیای شەنگال پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم .

 

* سەنتەری پارێزگاکان(هەولێر سلێمانی هەڵەبجە ) و قەزاو ناحیەکان و تەنانەت بەشێک لە سەنتەری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر بارینی دەبێت.

* شەپۆڵی بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان بەهێز دەبێت .

* هەندێ کات لەگەڵ بەفر بارین نمە بارانیش دەبێت لە هەندێ ناوچە.

* کەم بوونەوەی مەودای بینین لە کاتی بەفر بارین بۆ کەمتر لە 1کم.

 

* پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک.

خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .هەندێ کات چالاک دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کرکووک و ئیدارەی گەرمیان .

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 3 پلەی سیلیزی

پیرمام : -1 پلەی سیلیزی

سۆران : -1 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 1 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی

دهۆک : 1 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 2 پلەی سیلیزی

 

تێبینی / کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لە شەوی هەینی هەمان ڕۆژ کۆتای دێت .

 

 

22-1-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ناکۆکیی ناوخۆیی لە ئێران؛ دوو هەفتە مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی سزاکان ماوە

یاسین

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

سەڵاح

پڕۆژەیەكی دیكەی كۆڕنیش دەكرێت و دەیان دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت

سەڵاح