zagros news agency

کەشناسی: لە هەندێ کات ئەگەری لێزمە باران هەیە

 

ئەمڕۆ پێنچشەممە 12-2- 2026

کەش /بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا  . سەنتەری پاڕێزگاکان تەنها پارێزگای سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەمی هەیە  , بە گشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەم دروست بێت و باران بارین ببێت لەسەر ئەو ناوچەیە .

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 15) کم/ک.

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

هەولێر: 17پلەی سیلیزی

پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 13پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19پلەی سیلیزی.

 

 

سبەى هەینی  13-2- 2026

کەش/ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێ کاتدا هەوری تەواو دەبێت ,ئەگەری باران لە هەندێ کاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت  بە شێوەی نمە باران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت . سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت .

تێبینی / سبەی ئەگەری زیاد بوونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە هەندێ کات ئەگەری لێزمە باران هەیە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15) کم/ک.

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما /بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 18پلەی سیلیزی

پیرمام: 13 پلەی سیلیزی

سۆران: 13پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 6پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18پلەی سیلیزی.

 

 

12-2-2026

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەحما خەلیل: ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بوونی ژمارەیەکی زۆر گرووپی چەکداری نایاساییە

دڵشاد

ڕاپەری جیهانی سێنتراڵ سی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند

ART

وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین