zagros news agency

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتاوسێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی حەفتاوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی و لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەت و سەرجەم لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین و قۆناغەكانی تردا بووەتە شوێنی پەورەردەكردنی خەباتگێڕان و نیشتیمانپەروەران و كادیری بە توانا. هەروەها ڕۆڵی خۆیان لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بە شایستەیی گێڕاوە و قوربانیان داوە.

ئەركی ڕێكخراوی قوتابیان و لاوانە كە لە هەموو بارودۆخ و قۆناغێكدا پابەندی بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی بن و لەڕێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و بڕوابەخۆبوونی نەتەوەیی لەناو كۆمەڵگا، خزمەتی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان بكەن.

هەر سەركەوتوو بن و بمێنن لە خێر و خۆشیدا

مسعود بارزانی

18ی شوباتی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

پاڵاوتنەکانی مۆندیال.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

پێشمەرگە و سوپای عێراق هەڵمەتێکی هاوبەشیان بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەکانی داعشدا کرد

سەڵاح