سوپای عەرەبیی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی سەربازێکی هێزەکانیانی لە گوندی “واستە”ی باکووری پارێزگای ڕەققە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەربازەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا خۆی و هاوڵاتییەکی مەدەنی کە یاوەری بووە، کوژراون. سوپای سووریا دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە کردووە.
لە بەرانبەردا، میدیاکانی نزیک لە ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی ڕووداوەکەیان لە ئەستۆ گرتووە و ئاشکرایان کردووە، چەکدارەکانیان دوو ئۆپەراسیۆنیان دژی هێزەکانی سووریا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە. داعش هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە لەمەودوا هێرشەکانیان بۆ سەر حکوومەتی نوێی سووریا چڕتر دەکەنەوە.

