میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی، له بازاڕێكی سنووری پارێزگای ئه‌سفه‌هان كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاشكرا كراوه، هێلێكۆپته‌ره‌كه به دیاریكراوی له بازاڕی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی شارۆچكه‌ی خومه‌ینی شه‌هری سه‌ر به پارێزگای ئه‌سفه‌هان كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه و یاریده‌ده‌رێكی و دوو به‌قاڵ كه له بازاڕه‌كه كاریان ده‌كرد، گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی (ئیرنا) بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و هێلێكۆپته‌ره‌ی سوپای ئێران، بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به‌كار ده‌هێنرا.

