ئەمڕۆ یەکشەممە 8-3-2026
کەش/ئەمڕۆ ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین دەبێت بە درێژای کاتەکان ئاسمان هەوری دەبێت , پێشبینی باران بارین لە کاتی جیاجیا لە سەرجەمەمی ناوچەکەمان دەبێت . سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە وئیدارە سەربەخۆکان شێوازی باران بارینی بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت .کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان ئەو شاخانەی بەرزیان لە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفر بارینی دەبێت .
خێراى با / مامناوەند (10-20) کم / کاتژمێر .
ئاراستەی با / لە گۆڕاندا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ لە شەو درەنگدا زیاتر نزم دەبێتەوە .
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی.
سبەى دووشەممە 9-3-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت .ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر بەشێک لەناوچەی شاخاوی جیا جیا هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم/کاتژمێر.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە چەند پلەیەک .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی.
8-3-2026

