بەپێی ڕاپرسییەکی دەزگای “گێنار”، زۆرینەی هاووڵاتیانی تورکیا خوازیاری بێلایەنی وڵاتەکەیانن لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکا. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ٪٣٥.٢ی بەشداربووان لەگەڵ بێلایەنیی تەواو و ٪٣٢.٨یش لەگەڵ گێڕانی ڕۆڵی نێوەندگریدان. لە بەرامبەردا، تەنیا ٪١١.٧ پشتیوانی لە ئێران و ٪٢.٧ پشتیوانی لە ئەمریکا دەکەن. بە گشتی نزیکەی ٪٦٨ی گەلی تورکیا دژی تێوەگلانی وڵاتەکەیانن لەم جەنگەدا.

