ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕۆژانی جەژن بەرنامەی كاری مۆلیدە ئەهلییەكان لە پێدانی كارەبا دەگۆڕێت.
ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژانی جەژن كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بەم شێوەیەی ئێستە نابێت و، بەرنامەی كاریان دەگۆڕێت و شێوازی پێدانی كارەبا جیاواز دەبێت.
باسی لەوەشكرد، دوای دانانی بەرنامەك لە ئەنجومەن بە فەرمی بڵاوی دەكەینەوە بۆ هاووڵاتییان.

