zagros news agency

سەرۆکی حکومەت: هەڵەبجە هێمایەکی دیار و ڕوونی ئەو ستەمکاری و زۆردارییەیە کە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام درا

 

لە (38)ــەمین ساڵڤەگەڕی کیمیاباران و کۆمەڵکوژیی شاری هەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدە بێتاوانەکانی ئەم کارەساتە گەورەیە دەکەینەوە، کە بەرانبەر خەڵکی کوردستان ئەنجام درا و ئامانجیان قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو.

کیمیابارانی هەڵەبجە هەمیشە زامێکی قووڵە لە مێژووی ئێمەدا و هێمایەکی دیار و ڕوونی ئەو ستەمکاری و زۆردارییەیە کە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام درا.

نابێت ئەم تاوانە هۆڤانەیە، هەرگیز لە یاد و یادەوەریی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتیدا بچێتەوە و پێویستە خەڵکی کوردستان، لە یادی نەچێت کە ئەم دەسکەوتانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەدەستهاتوون، بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستانن و دەبێت بە هەموو شێوەیەک پارێزگارییان لێ بکەین.

لەم یادە خەمگینەدا، جارێکی دیکەش بە بیر حکومەتی فیدراڵ دەهێنینەوە کە پێویستە لە ئاست بەرپرسیارییەتیی یاسایی و دەستووریی خۆیدا بێت و بەشێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری سەربڵندی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانییانی ديكەی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2026/3/16

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: پوتن بە ئێرانی گوتووە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتە سفر

سەڵاح

پاپای ڤاتیکان: شەڕی غەززە وەحشیگەرییە و شەڕ نییە

سەڵاح

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان گۆڕینی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند

سەڵاح