سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە درۆنێک خراوەتە خوارەوە کە هەوڵی دابوو بارەگای پاڵپشتی لۆجستی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بکاتە ئامانج، ئەمەش سێیەم هەوڵی لەو شێوەیەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا.
سەرچاوەکە بە “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاند: بەرگرییە ئاسمانییەکان ڕووبەڕووی درۆنێک بوونەتەوە کە بارەگای پاڵپشتی دیپلۆماسی لە فڕۆکەخانەی بەغدا کردبووە ئامانج و توانیویانە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە بیخەنە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێ بکەوێتەوە.
پێشتر لە هەمان ڕۆژدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕاگەیاندبوو کە دوو درۆنی تریان خستووەتە خوارەوە کە لە ماوەی کاتیی نزیک لە یەکدا، هەوڵیان دابوو سەنتەری پاڵپشتی لۆجستی لە بەغداد بکەنە ئامانج.

