zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە ڕکابەری ئارسناڵی پێشەنگ

لە یاریێکی تری هەفتەی 35ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی نوتينگهام فورێست لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، تا لە خولەکی 32 یاریزان جوسکو گڤاردیول گۆڵی یەکەمی سیتیزنی تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵیان بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم پیپ گواردیۆلا سێ گۆڕانکاری ئەنجامدا و دوای 9 خولەک لە بەشداریکردنی هاڵاند، توانی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆماربکات، نوتينگهامیش چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام یارییەکە هیچ گۆڵێکی تری تێدا تۆمارنەکرا و بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر سیتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە و یاریێکی دواخراوی ماوە خاوەن 79 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان دەست بەرداری تیۆ هێرناندێز دەبێت

یاسین

ئۆلمۆ چووە ناو پێکهاتەی بەرشلۆنە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد

یاسین