ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 6ـی ئایار، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه‌.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ديدارى خامنه‌یی ده‌ربڕى و “جه‌ختى له‌ ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.”
نێچیرڤان بارزانی، هەر‌وه‌ها “سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.”
له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستاندا.
دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق.. 303 هاوڵاتی شیعەی ئێرانی برینداربوون و 40 کەسیی دیکەس گیانیان دەست دا

یاسین

یانە گەورەکانی ئەوروپا داوای ئۆلمۆ دەکەن

یاسین

رووسیا و ئێران رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان تاماوەیەکی نادیار هەڵپەسارد

سەڵاح