zagros news agency

سبه‌ی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر دەکرێتەوە

کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر ده‌کرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی قەتەری  له‌هه‌ولێری پایته‌ختن.

هەڵگورد ساڵەیی، ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: شه‌وی رابردوو شاندێکی قەتەری بە سەرۆکایەتیی دکتۆر ئەحمەد حەسەن، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر گه‌یشتنه‌ فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێكرا”.
گوتیشی: “سەردانەکە بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییەکانی میرنشینی قەتەر لەگەڵ هەرێمی كوردستان و چەند دیدارێکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، هاوکات بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵگەریی گشتیی دەوڵەتی قەتەرە بە شێوەیەکی فەرمی”.
ڕاوێژکارەکە ڕاشیگەیاند: ” سبه‌ی یەکشەممە، کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر ده‌کرێتەوە، ئەمەش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر لە سەرجەم بوارەکاندا گرنگیی خۆی دەبێت”.
تاکوو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 41 کونسوڵگەری، نووسینگەی کونسوڵگەری، نووسینگەی باڵیۆزخانە، ئاژانس و کونسوڵگەریی فەخری هەن و چالاکییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حوسیەکان بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. ئەڵمانیا جەنگەکەی بەزەحمەت لە هۆڵەندا بردەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

دڵشاد