ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خسرۆ هەركی : سەرۆك بارزانی سومبلی ئاشتی و ئەندازیاری چارەسەركردنی پرسە گرنگەكانە

كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی دەلێت دوای شەش سال سەردانەکەی ئەمرۆی سەرۆک مسعود بارزانی سیمبولی ئاشتی و ئەندازیاری چارەسەرکردنی کێشەکان گرنگیەکی تایبەتی هەیە بەتایبەت  بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال .

پارێزەر خسرۆ هەركی كادیری پێشكەوتووی پارتی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند کۆمەلێک پرسی چارەسەرنەکراو لە نێوان بەغداو هەولێر هەن و پێویستیان بە ڕۆلی کاریگەری سەرۆک بارزانی هەیە بۆ چارەسەرکردنیان وەکو پرسی بودجە و رێکەوتنی شنگال و حکومەتی خۆجێی کەرکوک …. هتد ، وە هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق  کە هەمیشە سەرۆک بارزانی رۆلی سەرەکی هەبوە لە چارەسەرکردنیان ئەم سەردانەش سەردانێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

خسرۆ هەركی گوتیشی بێگومان میدیا نێوخۆیی و بیانیەکان بە گرنگیەوە چاودێری سەردانەکەی سەرۆك بارزانی دەکەن بۆ بەغدا وە هەروەها سەرکردەو لایەنە سیاسی و حکومیەکانی بەغداش چاوەڕێ ی رۆلی کاریگەری سەرۆک بارزانین لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا .

ئەو كادیرەی پارتی گوتیشی هەموویان دەزانن کە سەرۆک بارزانی چ رۆلێکی خەمخۆرانە و ئاشتیخوازانەی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لێک نزیکردنەوەی پێکهاتەکانی گەلی عێراق.

خسرۆ هەركی گوتیشی هەروەها سەرۆک بارزانی رۆلی هەبووە لە ناوبژی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان سونە و شیعە چونکە سەرۆک بارزانی دامەزرێنەری عێراقی فیدرالە لە سالی ٢٠٠٣.

 

 

گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

شارەوانیی بنەسڵاوە دوو گەڕەك لە هەڵدانی درۆنێك ئاگادار دەكاتەوە

سەڵاح

سبەی بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

سەڵاح